لە تورکیا گەنجێک بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی کوژرا

KNN : Kurdish News Network
10:26 - 01/06/2020
کوردستان
+
-

ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بلاویکردەوە، شەوی رابردوو گەنجیکی کورد بەناوی بارش چاکان لە گەڕەکی ئالسانجاک لە قەزای ئەتیمەسەگوت سەر بە ئەنقەرەی پایتەخت بەهۆی گوێگرتن لە گۆرانی کوردی بە چەقۆ کوژرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کەسوکاری ئەو گەنجە کە خەڵکی (ئاگری) ن رایانگەیاند، بارش لەگەڵ هاوڕێکانی چۆتە پارکێک و لەوێ گوێی لە گۆرانی کوردی گرتووە، لەو کاتەدا سێ کەس هێرشیانکردۆتە سەر و لە ئەنجامدا بارش لەبەر سەختی برینەکەی هەر لەو شوێنەدا گیانیلەدەستدا.


بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی هێرشیانکردۆتە سەر گەنجەکە بەرەگەز تورکن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.


3723 جار خوێندراوەتەوە