قائیمقامی
قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند؛ لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی (72) کاتژمێر مەرزی باشماخ دادەخەن، بۆ پێداچونەوە بەو ڕێکارە تەندروستییانەی لەو سنورە هەیە.
زانا رەحمان
قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە دیجیتاڵ میدیای(KNN) ڕاگەیاند، بەهۆی تۆمارکردنی
ئەو ژمارە زۆرەی توشبووانی کۆرۆنا لە قەزاکەیان، بریاریان داوە بە داخستنی مەرزی
باشماخ بۆ ماوەی 72 کاتژمێر، چونکە بە بۆچونی ئەوان ڕێککارەکان لەو مەرزەوە بە
باشی نەگیراوەتەبەر.
ئامژەی
بەوەشکرد، بەیانی ئەمڕۆ تیمیکی تەندروستی بەسەرۆکایەتی د. هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری
تەندروستی سلێمانی گەیشتنە پێنجوێن، بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەکی زیاتر پشکنین و رشاندنی دەرمان لە ناو سەنتەری قەزاکە.
قائیمقامی
قەزای پێنجوێن ئاشکراشیکرد، سەرۆکی تیمی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرپەرشتیاری
تیمەکان لە سنوری مەرزی باشماخ دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆیە مەرزەکە دادەخەن.
بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، بەهۆی کێشەیەکی ئیداری ماوەی 10 ڕۆژە مەرزی باشماخ هیچ تیمێکی تەندروستی لێنەبووە، بۆ ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو کەسانەی لە رێگەی
مەرزەکەوە داخڵی قەزای پێنجوێن دەبن و ئەو تیمە تەندروستییەی لە مەرزەکە بوون کشاونەتەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم 101 حاڵەتی نوێی توشبوون
بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند، لەو ژمارەیەش 51 توشبوویان لە قەزای پێنجوێن
تۆمارکراون.
سلێمانی- بڕیار نامیق
787 جار خوێندراوەتەوە