تەندروستی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە؛ دەوام رادەگیرێت

KNN : Kurdish News Network
09:03 - 01/06/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگا تەندروستییەکانی پارێزگاکە رادەوەستێت.

 

لە راگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوامی فەرمی لە گشت دامودەزگا تەندروستییەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت.


دەشڵێت، لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا تەنیا فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری لە خزمەتی هاولاتیاندا دەبن.


ئەوەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم، بەهۆی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی شەش ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.


1692 جار خوێندراوەتەوە