وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندکارانی پۆلی دوانزەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد

KNN : Kurdish News Network
11:32 - 31/05/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاریدا سەرجەم ئەو خوێندکارانی پۆلی دوانزە کە سێ وانە لە وەرزی یەکەم دەرنەچوون داخڵی تاقیکردنەوەی گشتیەکانی بەکالۆری بن.

 

هەروەها بڕیاریشیدا بە پێدانی ١٠ نمرەی بڕیار بۆ خوێندکارانی پۆلی دوانزە بۆ وەرزی یەکەم و دواتر وەرزی دوومیش دەگرێتەوە،بەڵام هەر خوێندکارێک کە لەدوای وەرگرتنی ١٠ نمرەکە سێ وانە زیاتر دەرنەچوبێت ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەی گشتی بکات.

 

وەزارەتی پەروەردە بڕیاریشداوە رۆژی حەوتی حوزەیران تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی دونزە ئەنجامبدرێت،بەپێی رێنماییە تەندروستیەکان.

3905 جار خوێندراوەتەوە