نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە بەرزی مایەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 37 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 35 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە چەند رۆژی ڕابردووە نرخی نەوت چووەتە سەر و 35 دۆلار و بە بڕوای شارەزایانی بوارەکە بەرزبونەوەی نرخەکە پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە زۆرینەی وڵاتان.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت ئەوەیە کە رێکەوتنی نێوان وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیا جێبەجێدەکرێت کە بریتیە لە کەمکردنەوەی 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.
4620 جار خوێندراوەتەوە