بەهۆی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە شیلادزێ دوو هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
11:33 - 30/05/2020
کوردستان
+
-

بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، دوو هاولاتی مەدەنی لە ناوچەی (دەرەجا هێتیتێ) سەر بە کۆمەڵگەی شیلادزێ لە قەزای ئامێدی گیانیانلەدەستدا.

 

 

ئەو دوو کەسەی گیانیانلەدەستداوە، ناویان سەید جەلال نورەدین، تەمەن 60 ساڵ و ئەحمەد جەلال تەمەن 30 ساڵە، کوڕ و باوکن و خەڵکی دەڤەری نێروەیین. 


ئەوە لەکاتێکدایە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بەردەوام بەبیانوی گەریلاکانی پەکەکە بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن و زەرەر و زیان بە ڕەز و باخ و هاوڵاتیان دەگەیەنن و هەندێک جاریش هاوڵاتیان بریندار دەبن یان گیان لەدەستدەدان.

 

 

هەروەها لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە گوندی سەفرەی شارباژێڕ فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە ئامانج و پێنج کەسیان شەهید کرد.

800 جار خوێندراوەتەوە