وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە توشبووەکان، پێنج پیاو و پێنج ئافرەت و دوو کچی گەنجن، حەوت کەسیان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.
ڕاشیگەیاندوە، شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گوڵان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنیش 25 توشبووی نوێ لە هەرێم تۆمارکراون نۆ کەسیان لە شاری هەولێر و 16 کەسیش لە شاری سلێمانی.
1245 جار خوێندراوەتەوە