بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما چەند پلەیەک دابەزێت و کەشێکی فێنکی هەبێت.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پلەی گەرما 40 پلەیە بەڵام سبەینێ دادەبەزێت بۆ 37 پلە و لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ 38 پلەیە و سبەینێ دادەبەزێت بۆ 37 پلە.
هەروەها لە پارێزگای دهۆک ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 37 پلەیە و سبەینێ دادەبەزێت بۆ 35 پلە و لەپارێزگای کەرکوکیش ئەمڕۆ 41 پلەیە و سبەینێ دەبێتە 39 پلە.
2651 جار خوێندراوەتەوە