بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند لە ئەمڕۆوە پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم بەرز دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە شاری هەولێر 36 پلە بێت و سبەینێ ببێت بە 38 پلە و لە شاری سلێمانیش لە 35 پلەوە بببێت بە 36 پلە.
هەروەها لە شاری دهۆکیش ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 34 پلە دەبێت و سبەینێ دەبێت بە 36 پلە، بەڵام لە شاری کەرکوک ئەمڕۆ 37 پلەیە و سبەینێ دوو پلە بەرز دەبێتەوە و دەبێت بە 39 پلەی سیلیزی.
969 جار خوێندراوەتەوە