وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هیچ بڕیار و پێشنیارێک بۆ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتی
ئێستادا نیە.
لە
رونکردنەوەیەکدا وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەکردوە لە چەند دەزگایەكی
میدیایی لێدوانێك لەسەر ناوی بەڕێز وەزیری تەندروستی بڵاوكراوەتەوە، گوایە قەدەغەی
هاتوچۆ درێژدەکرێتەوە، بەڵام ئێمە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە .كەوا
هیچ بڕیار و پێشنیارێكی لەوشێوەیە لە ئارادا نیە و هیچ لێدوانێکی لەم جۆرە نەدراوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی
ئاشکراشیکردوە، لەكاتی پێویست و هەر ڕەوشێکی نوێ بەهەماهەنگی لێژنەی باڵای
بەرەنگاربوونەوەی کۆڕۆنا بە فەرمی ڕێنمایی پێویست و ڕێکارەکانی خۆپارێزی
ڕادەگەینرێت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم
داواشیکردوە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان بپارێزن.
8408 جار خوێندراوەتەوە