وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکردوە، توشبووەکان یەکێکیان پیاوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی (ابو جردة)ی سەر بە ناحیەی گوێڕە کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، و ئەوەی دیکەش پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەیە.
ئەوە لەکاتێکدایە دوو هەفتەیە ژمارەی حاڵەتەکانی تۆمارکردنی کۆرۆنا لە هەرێم زیادی کردوە و ژمارەی توشبووەکان 500 کەسی تێپەڕاندوە.
هاوکات ٩٦ توشبوو لە نەخۆشخانەکاندا ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان،بەڵام زۆرینەی توشبووەکان چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
1162 جار خوێندراوەتەوە