شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەڵاحەددین رایگەیاند، قەزای خورماتوو بەهۆی ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا زیاد بووە، کەرەنتین کرا و بۆ ماوەی 48
کاتژمێر ڕێگە بەهاتوچۆکردنی
ئۆتۆمبێل نادرێت، سەرجەم مارکێت و بازاڕەکان دادەخرێن.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستکراوە بەجێبجێکردنی بڕیارەکان و گرتنەبەری
ڕێکارەکانی کەرەنتینەکردن، مارکێت و بازاڕو نانەواخانەکان و شوێنە گشتیەکان
داخراون.
هاوکات، تیمەکانی تەندروستی دەستیانکردوە بە پشکنینکی ئەو
گەڕەکانەی کە دوێنی شەو توشبوەکانی تێدا دەستنیشانکراوە.
767 جار خوێندراوەتەوە