تەندروستی راپەڕین سەربارەت بە توشبوویەکی کۆرۆنا روونکردنەوە دەدات

KNN : Kurdish News Network
10:47 - 25/05/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین سەبارەت بە توشبوویەکی کۆرۆنا رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، توشبووەکە هاوسەری ئەو ژنەیە کە لە دوو ڕۆژی رابردوو لە وڵاتی ئێران گەڕابووەوە.

 

لە رونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕیندا هاتووە،"دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمەوە، تووشبویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەنرا، پرسیاری زۆر سەبارەت بەشوێنی ئەو هاوڵاتیە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە دەکرێت، بۆ ئاگاداریتان تووشبوەکەی کۆرۆنا خەڵکی ناحیەی حاجیاوایە لەدەڤەری ڕاپەڕین".

 


ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکە، هاوسەری ئەو ژنەیە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیەنرا هەڵگری ڤایرۆسەکەیەو لەڕێگەی مەرزی باشماخ لەوڵاتی ئێرا گەڕاوەتەوە، لەئێستادا خۆی و هاوسەرەکەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن و لەسلێمانی کەرەنتینکراون.

1557 جار خوێندراوەتەوە