وەزارەتى تەندروستى هەرێم، توشبونى حەوت حاڵەتى نوێى کۆرۆناى لە هەولێر
راگەیاند.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت
تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن ٦٩ و ٥٩ و ٥٧ ساڵ، دوو پیاو تەمەن
٦٩ و ٢٩ ساڵ، دوو منداڵ تەمەن ٩ و ٥ ساڵان، سێ تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی
تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دانیشتووی
ناحیەی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی
٢٤ ئایار ٢٠٢٠
1637 جار خوێندراوەتەوە