وەزیرى تەندروستى هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو ڕێكارانەی گیراونەتەبەر بۆ سەلامەتی
و پاراستنی هاوڵاتیانە، دەشڵێت: هیوادارین ئەو ئاستەنگانەی هاتونەتە پێش بە زوترین
كات تێیپەڕێنین و هەمووان ئاسودەی ژیانێکی تەندروست بن.
د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا سوپاسى
هاوڵاتیانى هەرێم دەکات بۆ پابەندبونیان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە و داواش دەکات،
هەموو پێکەوە خۆپارێزی کەسی و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن.
هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
سوپاستان دەكەین بۆ پابەندبوونتان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان لە ماوەی ڕابردوو
و لە ئێستادا، ئەو ڕێكارانەی دەگیرێتەبەر بۆ سەلامەتی و پاراستنی ئێوەی خۆشەویستە،
ئومێدەوارین هەموو پێکەوە خۆپارێزی کەسی و ئامۆژگاریەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەین،
هیوادارین ئەو ئاستەنگیانەی هاتوونەتە پێش بە زووترین كات تێیپەڕێنین و هەمووان
ئاسودەی ژیانێکی تەندروست بن.
جەژنی ڕەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و هەر ساغ و سەلامەت بن.
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
24 ئایار 2020
728 جار خوێندراوەتەوە