وێنە.. تەرمی چوار منداڵەکەی داقوق دۆزرانەوە

KNN : Kurdish News Network
10:34 - 21/05/2020
کوردستان
+
-

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک ڕایگەیاند، پاش گەڕانێکی زۆر ئەمڕۆ توانرا تەرمی ئەو چوار منداڵە بدۆزرێتەوە، کە دوێنی کەوتنە ناو ئاوی داقوق.

 

 

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کەرکوک بڵاویکردەوە، دوای گەڕان و پشکنینی بەردەوام بەیانی ئەمڕۆ توانرا تەرمی ئەو چوار منداڵە بدۆزرێتەوە، کە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوێنی کەوتنە ناوی پرۆژەی ئاوی قەزای داقوقەوە.

 

 

دوێنی لە سنوری کەرکوک، شەش سەرنشین بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنە ئاویکەوە و چوار منداڵیان کە پێکهاتبوون لە سێ کوڕ و کچێک بێسەرو شوێن بوون، هاوکات دایک و باوکیان و پورزاەیەکی باوکیان کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە لە نەخۆشخانەن باری تەندروستییان جێگیرە.

 

6851 جار خوێندراوەتەوە