بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێنێتەوە.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمرۆ و سبەی 39 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 36، سبەی 35 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی 37 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 43، سبەی 42 پلە دەبێت.
988 جار خوێندراوەتەوە