وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوی رۆژانەیدا تۆمارکردنی 113 حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەوەش ژمارەی کۆی توشبوان گەیشتە 3724 حاڵەت.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سێ توشبوو بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 134 کەس.
ئاماژەی بەوەشکردوە 72کەسی تر ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندوە و چاکبونەتەوە و لە نەخۆشخانە چونەتە دەرەوە،بەوەش ژمارەی کۆی چاکبوەوەکان گەیشتە 2438 حاڵەت.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا 1152نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
513 جار خوێندراوەتەوە