له ئەنجامی هێرشێكی داعش له
نزیك شارۆچكه‌ی داقوق له پارێزگای كه‌ركووك، سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا.
ئه‌فراسیاو كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی كه‌ركووك
راگه‌یاند، كه تیرۆریستانی داعش به چه‌كی سووك هێرشیان كردووه‌تە سه‌ر خاڵێكی
سوپای عێراق له نزیك داقوق.
وتیشی لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه چه‌كدارانی داعش رایان كردووه و
هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیان كردووه به گه‌ڕان بەدوای تیرۆریستان.
671 جار خوێندراوەتەوە