سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی ئایاری سەرجەم
فەرمانبەر و موچەخۆران، بەبێ ئەوەی هیچ بڕەپارەیەک لە موچەکانیان ببڕدرێت.
نوسینگەی
راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، "
سەرۆک وەزیران بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی (ئایار/5)ی سەرجەم فەرمانبەر و
موچەخۆرانی دەوڵەتی دەرکردوە و موچەی مانگی ئایار بەبێ هیچ لێبڕین و دەستکارییەک خەرج
دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبوو حکومەتی عێراق دەست بۆ کەمکردنەوەی موچەی
فەرمانبەران ببات.
1155 جار خوێندراوەتەوە