سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا تێدەپەڕێت

KNN : Kurdish News Network
08:44 - 19/05/2020
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ سێ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا ئەمین رێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان تێدەپەڕێت و لیژنەی پاراستنی ئارشیفی نەوشیروان مستەفا ڕایگەیاندوە بە فەرمی یادەکە ناکەنەوە.

 

 

لە رۆژی 19 ئایاری 2017 نەوشیروان مستەفا بیرمەند و رۆژنامەنوس و سیاسەتمەدار و ڕێبەری نیو سەدە لە خەباتی گەلی کورد لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی چاوی لێکنا و ماڵئاوایی لە گەلی کورد کرد.

 

کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا کاریگەری گەورەی لەسەر دۆخی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان دروستکرد و بەوتەی سیاسیە کورد و عێراقی  وجیهانیەکان شوێنی نەوشیروان مستەفا لە سەرجەم کایەکاندا پڕ نابێتەوە.

 

نەوشیروان مستەفا لە رۆژی 22 ی 12 ی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لە دایکبووە و لە تەمەنی 73 ساڵیدا کۆچی دوایکرد.

 

ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارەکانی خۆپارێزی بە فەرمی یادی کۆچی دوای ئەو کەڵە سەرکردەیە ناکرێتەوە و لیژنەی پاراستنی ئارشیفەکەی ڕایگەیاندوە بۆ رێزگرتن لە رێکارە تەندروستییەکان یادەکە ناکەنەوە.

882 جار خوێندراوەتەوە