سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان: بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێوە پێشمەرگەیەکمان کوژراوە

KNN : Kurdish News Network
10:21 - 17/05/2020
کوردستان
+
-

شەوی رابردوو لە بارەگایەكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە كوێستانەكانی باڵەكایەتی، پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران، سکرتێری کۆمەڵەکەش دەڵێت، بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێوە پێشمەرگەیەکیان کوژراوە.

 

رەزا کەعبی، جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "بە داخەوە هەواڵی ئەو روداوە دڵتەزێنە له ناو هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان له هەڵگورد راستە، کە بەهۆی دەمەقاڵەی ناو خۆیان بوە زۆر به داخەوە یەکێک له هاوڕێیان بەناوی هاوڕێ ئاروین گیانی بەختکردوە". 



ئاماژەی بەوەشکردوە، رونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.

1257 جار خوێندراوەتەوە