بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 41، سبەی 42 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 37، سبەی 38 پلە دەبێت.
لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 36، سبەی 37 پلە دەبێت، لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 38، سبەی 39 پلە دەبێت.
1894 جار خوێندراوەتەوە