کۆگایەکی بەنزین لە پاڵاوگەیەکی نزیک مەخمور گڕی گرتووە، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ڕائید سەرکەوت کاڕەش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، دو تانكهر و چوار خهزانی مهوادی نهفتا گڕییان گرتوه و ئاگرەکەش لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە کەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا سەرجەم تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن، تا ئێستا نەتوانراوە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بزانرێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی بەهۆی ئاگرەکەوە کەسێک گیانیلەدەستداوە.
739 جار خوێندراوەتەوە