کەمێک پێش ئێستا بە هۆی تەقین و کەوتنەوەی ئاگر لە فڕنێکی نانکردن، سێ کرێکار لە گەڕەکی دۆمیزی شاری کەرکوک گیانیان لە دەستدا و دوانی تریش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەرەکى دۆمیزى شارى کەرکوک
ئاگر لە نانەوایەک کەوتووەتەوە و بەو هۆیەوە (5) کەس سوتاون کە سیانیان گیانیان
لەدەستداوە و دووانى دیکەش ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.
هەروەها دواى رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانى بەرگرى شارستانى
گەیشتوونەتە شوێنى ڕوداوەکە و ئاگرەکە کۆنتڕڵکراوە و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە
گواستووەتەوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان جگە لە فڕنەکە چەند دوکانێکی دەوروبەری فڕنەکەش سوتان و زیانیان پێ گەیشتووە.
1912 جار خوێندراوەتەوە