تورکیا ڕێگرى لە کۆمپانیایەکى
جیهانى دەکات گرێبەستى سپۆنسەرکردن لەگەڵ یانەیەکى وەرزشى کوردى لە وڵاتى سوید
بکات و هەڕەشەى راگرتنى کارەکانى ئەو کۆمپانیایە دەکات.
ڕەمەزان کزیل سەرۆکى یانەى داڵکورد لە سوید بە ماڵپەرى دوڤارى تورکى
ڕاگەیاند، ساڵى رابردو کۆمپانیای هواوى سپۆنسەرى یانەکەیانى کردووە و لەبەرامبەر
دانانى لۆگۆکەى لەسەر درێسى یاریزانان بڕى (40)هەزار دۆلارى بە یانەکە داوە.
سەرۆکى یانەى داڵکورد ئاشکرایکردووە، دواى چوار مانگ لە سپۆنسەرکردنى
یانەکەیان لەلایەن کۆمپانیاى ناوبراوەوە، کۆمپانیاکە پەیوەندی پێوەکردوون و پێی
راگەیاندوون کە دەوڵەتى تورکیا هەرەشەى راگرتنى سەرجەم کارەکانى هوواى کردووە
لەسەرانسەرى وڵاتى تورکیادا ئەگەر واز لە سپۆنسەرى یانەى داڵکورد نەهێنن و
لۆگۆکەیان لەسەر درێسى یانەکە لانەبەن.
رەمەزان کزیل ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو هەوڵانەى وڵاتى تورکیا ئاساییە
چونکە ئەو وڵاتە ناو و لۆگۆى یانەکەیان ڕەتدەکاتەوە، بەوتەى کزیل تورکیا ترسى
ئەوەى هەیە یانەى داڵکورد لە خولى سویددا سەرکەوتو بێت و دواتر لەسەر ئاستى
ئەوروپا ڕوبەڕوى یانەیەکى تورکى ببێتەوە.
یانەى داڵکورد لەساڵى 2004وە لەلایەن پەنابەرانى کوردەوە لە وڵاتى
سوید دامەزراوە و دواى بەشداریکردنى لە خولەکانى سویددا ئێستا لە خولى نایابى تۆپى
پێى سویددا یارى دەکات.
2835 جار خوێندراوەتەوە