بڕیارە کاتژمێر دوانزەو نیوی نیوەڕۆی ئەمڕۆ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند تەوەرێک کۆببێتەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە،سەرەتا لەلایەن
سەرۆکی حکومەتەوە باس لە بارودۆخی دارایی دەکرێت و دواتر ئەنجامی کۆبونەوەکانی
شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا دەخرێتە ڕوو.
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا لەلایەن وەزیری داد
و سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانەوە چەند پرۆژە یاسایەک دەخرێتە ڕوو.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و
رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و ڕاگرتنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە دارایی
هەرێم لە دۆخێکی خراپدایە.
4844 جار خوێندراوەتەوە