لە خانەقین ژن و پیاوێک لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 12/05/2020
کوردستان
+
-

شەوی رابردو چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتە سەر خێزانێکی گوندی تەفرەقە لە سنوری خانەقین و دو کەسیان کوشتوە و منداڵێکیشان رفاندوە.

بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردوەتە سەر گوندی تەفرەقە لەسنوری خانەقین و ژنێک و مێردەکەیان کوشتوە و منداڵە پێنج ساڵانەکەیان فڕاندوە.


ئەو خێزانە شەوی رابردو کراونەتە ئامانج، پیاوەکه ناوی عەلی حوسینە و پیشەی پێشمەرگە بوە.


 ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێش دوو جووتیاری كوردی كاكه‌یی، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە گوندێکی سەربە خانەقین کوژران.

1111 جار خوێندراوەتەوە