ئەندامێکی خانەی
ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، گۆڕان بە بەرنامە چوەتە حکومەت و بە
بەرنامەش کار لەسەر پرۆژەی چاکسازی دەکات.
د.دەرباز محەمەد ئەندامی
خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە تویتەری خۆی نوسیویەتی " سی ساڵ گەندەڵی
و وێرانە بە چەند مانگێک چاک ناکرێ، گرنگ هەنگاوی یەکەمە کە نراوە"
ئاماژەی بەوەشکردوە،
ئەرکەکە قورسە، تەحەداکە گەورەیە، کێشە و رۆتین زۆرە، رێگری هەیە، بەڵام رێگەی
زیاترمان نیە تا ئێستا".
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی
خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ جێگری سەرۆکی هەرێم وتیمی وزراری گۆڕان
لەکابینەی نۆیەم کۆبونەوە و تاوتوێ دۆخی خەڵک و موچە و پرۆژەی چاکسازی کرا.
1194 جار خوێندراوەتەوە