شانەی قەیرانەکانی کەرکوک
ژمارەیەک بڕیاری نوێی بۆ قەدەغەی هاتوچۆ دەرکرد و ڕایگەیاند کار بە سیستەمی تاک
وجوتی ئۆتۆمبیل دەکرێت و هاتوچۆش لە نێوان کەرکوک و شارەکانی دیکەدا هە بە
قەدەغەیەی دەمێنێتەوە.
هەروەها ىڕیاردراوە کە
هاوڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر شەشی بەیانی هەتا شەشی ئێوارە لەناو شار هاتوچۆ بکەن
جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە کە قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆیە.
هاوکات لەبارەی کردنەوەی
مزگەوتەکانیش فەرمانگەی ئەوقاف ڕاسپێردراوە پلانێک ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لەماوەی
چەند رۆژێکدا بڕیاری لەسەر بدرێت.
جگە لەوەش بڕیاردراوە
رێگە بە کردنەوەی نۆرینگە پزیشکییەکان بدرێت هەتا کاتژمێر حەوتی ئێوارە و سەرجەم
وێستەکانی سوتەمەنی حکومی و ئەهلیش بکرێنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە
سەرەتای بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا 70 حاڵەت لە کەرکوک تۆمارکراون،لەو ژمارەیە
33 کەس چاکبونەتەوە و 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 35 کەسیش لە نەخۆشخانە ماون.
1239 جار خوێندراوەتەوە