بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، هاوکات بەهۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 30، سبەی 26 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 29، سبەی 26 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 30، سبەی 26 پلە دەبیت، هاوکات لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 35، سبەی 30 پلە دەبێت.
1346 جار خوێندراوەتەوە