لە
بەیاننامەیەکدا ڕێکخراوی هیوای کەمئەندامان رایگەیاندووە، تا دێت ژیان و گوزەرانی
چینیەکەیان ڕوو لە خراپی دەکات، داواش لەو کەسانە دەکات کە توانایەکی باشیان هەیە
هاوکارییان بکەن.
ئاماژە
بۆ ئەوەشکراوە، رۆژانە لە رێگەى نامەوە چەندین کەس باس لە
نەهامەتییەکانى خۆیان دەکەن، بەجۆرێک هەمو کەسێکى خاوەن ویژدان دەجوڵێنێت،
بەتایبەتى لە کاتى دواکەوتنى موچە و نزیکبونەوەى جەژنى رەمەزان دۆخەکە سەختتر بوە
بۆیان.
دەشڵێت، جەختکراوەتەوە
کە هاوڵاتیان هاوکارى زۆرى ئەم چینەى کۆمەڵگا دەکەن، بەڵام بەهۆى ئەوەى هەم ژمارەى
کەمئەندامان و هەم کێشەکانیان رۆژانە لە هەڵکشاندایە ئەمە نابێتە هۆى چارەسەرى
کێشەکانیان.
ڕێکخراوەکە داواش لەو کەسانە
دەکات کە توانای داراییان باشە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی رەمەزان هاوکاری ئەم جینە
کۆمەڵگە بکەن.
574 جار خوێندراوەتەوە