نێچیرڤان بارزانی بۆ کازمی: هیوادارم حکومەتەکەت مافەکانی هەرێم بگەڕێنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:19 - 07/05/2020
کوردستان
+
-

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت. 

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا، نووسیویەتی "پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سه‌ندکردنی کابینه‌که‌ی، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، هیوادارم حکومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ره‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە".


شەوی ڕابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشیە مستەفا کازمی و 15 کاندیی کابیەنە وەزارییەکەی.

881 جار خوێندراوەتەوە