پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، کاتی
ئەوەیە بە کارکردنی شەوانە و ڕۆژانەی بەردەوام قەرەبووی بەشێک لە زیان و نەهامەتییەکانی
ڕۆژانی ڕابردوو بکرێتەوە.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، "لەگەڵ داوای ڕەواو
کار و کەسابەت و ژیانی شکۆمەندانە و چارەسەرکردنی خەم و گرفت و کێشەکاندان، بۆیە
کاتی هاتووە بە کارکردنی شەوانە و ڕۆژنەی بەردەوام، قەرەبووی بەشێک لە زیان و
نەهامەتییەکانی ڕۆژانی رابردوو و هەفتە و مانگەکانی پێشوو بکەینەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە،" پێکەوە قۆناغە سەخت و مەترسیدارو هەڕەشە
گەورەکانی کۆرۆنامان گەیاندە قۆناغێکی باش، دەبێت بەردەوام پێکەوەبین، بۆ ئەوەی
بەهەمومان دۆخی بژێوی خەڵک و ئابوریی دەوڵەتیش بەهەمان گیان و ئامانج و ئیرادەو
سوربوون و بەردەوامبوون، چارەسەربکەین.
4531 جار خوێندراوەتەوە