پەرلەمانی ئێران دراوی نیشتیمانی وڵاتەکەی گۆڕی

KNN : Kurdish News Network
11:27 - 04/05/2020
جیهان
+
-

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران،پەرلەمانی ئێران یاسای بانکی ناوەندی هەموارکردوە و دراوی نیشتیمانی ئێرانی لە ریاڵەوە گۆڕی بۆ تمەن.

 

 

ئاژانسی هەواڵی ئێرنا ڕایگەیاند لە کۆبونەوەیەکدا مادەی یەکەمی یاساکە هەموارکراوەتەوە و دراوەکە گۆڕدراوە.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە،لەمەودوا تمەن دەبێتە دراوی یەکەمی وڵاتەکە بەو مەرجەی هەر تمەنێک بەرامبەر بێت لەگەڵ دە هەزار ڕیاڵ.

 

 

بەپێی هەمواری یاساکە،پێویستە بانکی ناوەندی ئێران لەماوەی سێ مانگدا ئامادەکاری بکات بۆ گۆڕانکارییە و جێبەجێ بکرێت.

 

 

هاوکات لە کۆبونەوەکەی پەرلەمانی ئێراندا،عەبدولناسر همتی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران ڕایگەیاند،گۆڕینی دراوەکە هەڵاوسان دروست ناکات.

 

 

هاوکات وتەبێژی حکومەتی ئێران لە تویتەر ڕایگەیاند بڕیاری گۆڕینی دراو کارەکانی بازرگانی نێوان ئێران و وڵاتان ئاسان دەکات.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی سزاکانی ئەمریکا و دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە دۆخی ئابوری ئێران زۆر خراپە.

15512 جار خوێندراوەتەوە