بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر هونەرمەند سەعید گاباری لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا
کۆچی دواییکرد.
سەعید گاباری خەڵکی شاری
عامودێی رۆژئاوای کوردستانە و ماوەیەکە نەخۆشی شێرپەنجەی سییەکانی هەبوو.
بڕیارە لە سەر وەسیەتی
خۆی لە گۆڕستانی مەلا ئۆمەر لەلای کەسانی تری بنەماڵەکەی لە شاری هەولێر
بەخاکبسپێردرێت.
سەعید گاباری لە تەمەنی منداڵیەوە
بینای چاوەکانی لەدەستداوە و لە ساڵانی هەشتاکانیشەوە هاتۆتە هەرێمی کوردستان.
هەروەها لە ژیانی هونەری
خۆیدا دەیان گۆرانی وتووە بەتایبەت گۆرانی بۆ پێشمەرگە.
1158 جار خوێندراوەتەوە