شەش حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاى هەولێر تۆمارکرا، وەزارەتى
تەندروستى هەرێمیش رایدەگەیەنێت، توشبووەکان دانیشتوى قەزاى سۆرانن.
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، شەش توشبوە نوێیەکە سەرجەمیان بەرکەوتەى توشبووانى پێشوون و پێنج پیاو و ئافرەتێکن.
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی
ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران،
پێنج پیاو و ئافرەتێک، دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەکەکانی برایەتی و ٢٦گولان و
کۆمەڵگای گەڵالە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
٢ ئایار ٢٠٢٠
2196 جار خوێندراوەتەوە