کەشناسى هەرێم: تاوە باران لە سەرجەم پارێزگاکان بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:30 - 02/05/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردوە.

بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ شەممە تاوە باران و هەورە تریشقە لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبێت و ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، ئەم دۆخەش تا سبەینێ بەردەوامى دەبێت.

هاوکات نزمترین پلەى گەرما لە پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک دەبێت و لە سبەینێوە خێرایى با لە ناوچەکانى هەرێمى کوردستان کەم دەبێتەوە.

 

 

 

2681 جار خوێندراوەتەوە