بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان، پێشبینییەکانی کەشناسی
ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردوە.
بەپێی پێشبینییەکان لە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینیەوە، ئاسمان لە ناوچەکانى
هەرێمى کوردستان هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی نمە
باران هەیە.
کەشناسی پێشبینیش دەکات سبەینێ پلەکانی گەرما دابەزێت و خێراى با زیادبکات
و ئاسمان هەور و نیمچە هەور بێت، هەروەها
ئەگەری هەورە تریشقە و تاوە باران هەیە.


3780 جار خوێندراوەتەوە