بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند،لە ئێستادا پێنج توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون.
فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاشکرایکردوە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٣٣ حاڵەت لە پارێزگاکە تۆمارکراون.
ئاشکراشیکردوە لەو ژمارەیە ٢٦ کەسیان چاکبونەتەوە و دوو کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بۆ ماوەی دوو هەفتە هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە کەرکوک تۆمارنەکرابوو،بەڵام لەچەند رۆژی ڕابردوودا دوو حاڵەتی نوێ تۆمارکرا.
661 جار خوێندراوەتەوە