بنەمالەی ئەو کەسەی تەندروستی دەلێت بە کۆرۆنا گیانیلەدەستداوە ڕونکردنەوە دەدەن

KNN : Kurdish News Network
10:38 - 29/04/2020
کوردستان
+
-

دوای ئەوەی دوێنی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ئافرەتێکی تەمەن 75 ساڵ  دوای گیانلەدەستدانی دەرکەوتووە توشبووی کۆرۆنا بووە، بنەمالەی ئافرەتەکە ڕوونکردنەوەیەکیان بلاوکردەوە، ڕەتی دەکەنەوە بە کۆرۆنا گیانلەدەستدابێت.

 

لە ڕونکردنەوەکەدا بنەماڵەی ئافرەتەکە دەلێن" بۆ ماوەی سێ مانگە نەخۆشە و جەلتە لێی داوە، لەو ماوەیەشدا هیچ نەچۆتە دەرەوە، بۆیە ڕەتیدەکەنەوە بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت.


ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئافرەتێکی تەمەن 75 ساڵ دوای گیانلەدەستدانی دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

12534 جار خوێندراوەتەوە