درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان،
ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە، تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە،
درەنگانێکی شەوی رابردوو لە گەڕەکی مەحمودییەی شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان،
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، چەند زیانێکی ماددی هەبووە بەڵام هیچ زیانێکی
گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی تەقینەوەکەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
هەر دوێنێش، لە بەردەم
بازارێکی ناوەندی شاری عەفرین تەنکەرێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ٤٠ کەس
کوژراون و ٤٧ کەسیش برینداربوون، هەروەها زیان بەر دەیان بینا و ئوتومبیل کەوتووە.
711 جار خوێندراوەتەوە