(100) ساڵ بەسەر دەرچونى یەکەم رۆژنامە لەسەر خاکى کوردستان تێدەپەڕێت

KNN : Kurdish News Network
08:50 - 29/04/2020
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ (100) ساڵ بەسەر دەرچونى یەکەم ژمارەى رۆژنامەى (پێشکەوتن) تێدەپەرێت، کە یەکەم رۆژنامەیە لەسەر خاکى هەرێم دەرچوبێت.

 

رۆژنامەى (پێشکەوتن) یەکەم ژمارەى لە رۆژى (29/4/1920) لەلایەن (مێجەرسۆن) حاکمی ئینگلیز لە سلێمانی دەرکراوە و لە چاپخانەی (حکومەت) ئەو چاپخانەیەی دەسەڵاتداری ئینگلیز هێنایانە سلێمانی، کە یەکەم چاپخانەیە لە کوردستاندا، رۆژنامەکە چاپکراوە.


د.ئاراس محەمەد ساڵح، مامۆستا لە کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتیەکان لە زانکۆى سلێمانى، لەبارەى دەرچونى رۆژنامەى (پێشکەوتن) دەڵێت: دەرچونى ئەم رۆژنامەیە سەرەتایەکی زۆر گرنگی نوسینە بە زمانی کوردی و دەسپێکێکی باشی دانانی بناغەی ڕێنوسی کوردیە، لەگەڵ ئەوەشدا سەرەتایەکی گرنگی بزاڤی ڕۆژنامەنووسی کوردیە.


رۆژنامەى (پێشکەوتن) بەشێوەى هەفتانە بڵاوکراوەتەوە و (118) ژمارەى لێ دەرچووە.

631 جار خوێندراوەتەوە