یەکی
نیسان ئەو رۆژەیە کە لە جیهاندا وەک نەریتێک "درۆ"ی تێدا دەکرێت، تەنانەت
وەک بۆنەیەکی لێهاتوە و هاوڕێ و خزمان "درۆ"ی گەورە دەکەن لەپێناو دڵخۆشی
و هەندێکجار خەڵەتاندنی بەرامبەرەکانیان، ئەم نەریتە تەنانەت میدیاشی گرتوەتەوە، هەندێکجاریش
ئەو نەریتە بوەتە هۆی زیانگەیاندن و تەنانەت بونە قوربانیی کەسانێک لە ئەنجامی بێ
متمانەییان بەو زانیارییانەی لەو رۆژەدا بڵاوکراونەتەوە.
رۆژی
یەکی نیسان کە هەندێک بە (درۆی نیسان) ناوی دەبەن، لە سەرانسەری جیهان وەك هۆكارێكی
دڵخۆشی و ئاسودەبەخش لێی دەڕوانرێت، بەگشتی لەم رۆژەدا یەكێك گاڵتە یان درۆیەک دەکات
بۆ هەڵخەڵەتاندنی بەرامبەرەکەی و بەزمەسات و کەیفخۆشی.
زیاتر
وا باوە کە سەرەتای رۆژ یان تا ناوەڕاستی رۆژەکە "درۆ" دەکرێت، چونکە کەمتر
کەسی بەرامبەر هەست دەکات یەکی نیسانە و گاڵتە و درۆی لەگەڵدا کراوە.
لە یەکی
نیسانی هەمو ساڵێکدا لە جیهاندا بەشێواز و نەریتی جیاواز ئەو یادە دەکرێتەوە،
بەڵام ئەمساڵ کە هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە جیهاندا و هەموو
جوڵە و چالاکیەک وەستاوە و هاوڵاتیان بۆ خۆپارێزى لە ماڵەکانیاندا دەمێننەوە، هاوڵاتیان
یادەکەیان لەبیرکردوە.
783 جار خوێندراوەتەوە