دادگاکانی ئۆستراڵیا
کۆتاییان بە چیرۆکێكی تاوانکاری ژیانی ڕاستەقینە هێنا، دوای ئەوەی سزای زیندانی
هەمیشەیی بەسەر ئیرین پاتەرسۆن تەمەن 50 ساڵدا سەپاند، کە سێ ئەندامی نزیکی
هاوسەرەکەی پێشوی بە قارچکی ژەهراوی کوشتبو.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ دوشەممە، میدیاکانی
ئوسترالیا بڵاویان کردەوە کە ژنێکی ئوسترالی تەمەن 50 ساڵ بە تۆمەتی کوشتنی سێ کەس
بە ژەهراویترین قارچکی جیهان سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا،کە لە کاتی بانگێشتکردنییان
بۆ خواردنی نانی ئێوارە ئەو قارچکە ژەهراویەی پێداون کە بۆ ماوەی دو ساڵ بوە لە بەفرگردا
هەڵگیروە.
دانیشتنەکە ڕاستەوخۆ لە
دادگای باڵای مێلبۆرن پەخشکرا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەرژەوەندی چڕ و پڕی گشتی بوو بۆ
ئەو دۆسیەیە کە پاتەرسۆن و خێزانەکەی و شارۆچکە بچوکەکەی لیۆنگاتای کردوە بە
رۆژەڤی میدیا جیهانییەکان.
ڕوداوەک بەم شێوەیە
بوە، ئێرین پاتەرسۆنی بکوژ، لە ئێوارە خوانێکدا، هەریەکە لە هاوسەری پێشوی، دایک، باوک و خوشکی هاوسەری پێشوتری
بانگێشت کردوە بۆ نانی ئێوارە و ئەوانیش جگە لە هاوسەرەکەی کە وتویەتی دڵم باش
ناڵێت و نایەم قبوڵیان کردوە.
ئێرین بەم کارەی
ویستویەتی تۆڵەی خۆی لە تەواوی خێزانی هاوسەرەکەی بکاتەوە، بە ئەنقەست قارچکی
ژەهراوی پێداون کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ لە بەفرگردا هەڵگیراوە.
دوابەدوای خواردنی ئێوارە،
میوانەکان تەندروستیان تێک دەچێت و بەهۆیەوە گیانلەدەستدەدەن، میدیاکانی ئوسترالیا ڕوداوەکە بە درامایەکی تاوانکاری ژیانی ڕاستەقینە
ناوی دەبەن و دەڵێن؛ دراماکە کۆتایی پێهات، ڕەنگە لە داهاتودا چەندین فیلمی دۆکیۆمێنتاری
لەسەر روداوەکە بەرهەمبهێنرێت.
کوشتن بە قارچکی
ژەهراوی ڕای گشتی لە ئوستڕاڵیادا جوڵاندوە و لەبارەی ئەم تاوانەوە دەڵێن؛ ئەوە خیانەتێکی
گەورەیە لە متمانە، هەروەها دەشڵێن؛ تاوانبار ئازارێکی
باسنەکراوی بەسەر منداڵەکانی خۆیداهێناوە،
چونکە باپیر و داپیرەیان لەدەستداوە و
تاوانەکە زیانی دەرونی بە خەڵکێکی زۆر گەیاندوە.
133 جار خوێندراوەتەوە