لەسەرداكەی كیم
جۆنگ ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور بۆ چین، كیم جۆ ئای كچی بەیاوەری خۆی برد.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی رۆیتەرز
لەزاری بەرپرسانی كۆریای باشور بڵاویكردوەتەوە" كە لەو سەردانەی كیم جۆنگ ئۆن
بۆ چین، كچەكەی لە باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لەپەكین هێشتوەتەوە بۆ ئەوەی لەمیدیاكانەوە نەبینرێت
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەشداریكردنی لەو سەردانەدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە دەیكاتە
جێگرەوەی خۆی.
وەك ئەو بەرپرسانەی
كۆریای باشور باسیان لێوەكردوە دەركەوتنی ناوبەناوی كچەكەی سەرۆكی كۆریای باكور ئەوە
دەردەخات كە باوكی خوازیارە بیكاتە جێگرەوەی خۆی لەدەسەڵاتدا.
کچەکەی كیم جۆنگ
ئۆن بۆجاری یەكەم لە ساڵی2022 یەکەم دەرکەوتنی
بوو لەگەڵ باوكیداو بەم دواییانەش نازناوی
"هیانگدۆ"ی پێبەخشراوە کە بە
واتای "ڕێبەر" دێت.
1832 جار خوێندراوەتەوە