تاڵیبان چونی زاوا بۆ ماڵە خەزوران قەدەغە دەکات

KNN : Kurdish News Network
12:23 - 09/09/2025
هەمەڕەنگ
+
-


میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویان کردوەتەوە، تاڵیبان لە نوێترین بڕیاریدا لە ویلایەتی پاکتیکا کە یەکێکە لە ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە،  سەردانی زاوای بۆ ماڵی خەزوری  پێش زەماوەند و تەنانەت لە ڕۆژی هاوسەرگیریشدا قەدەغە کردوە، بڕیاریشیانداوە نابێت لە ئاهەنگی بوک گواستەوەدا سێ ئۆتۆمبێل زیاتر بەکاربهێنرێت

هەمەڕەنگ:KNNC

تاڵیبان بەردەوامە لەسەر بڕیارە سەیرەکانی و لە نوێترین بڕیاریشدا، چونی زاوای بۆ ماڵە خەزور قەدەغەکردوە و بڕی مارەییشی دیاری کردوە.



ڕۆژنامەی  هەشتی (سبوح)، کە ڕۆژنامەیەکی ئەفغانییە، بڵاویکردوەتەوە، جگە لە قەدەغەکردی چونی زاوا  بۆ ماڵی خەزورانی،  تاڵیبان بڕی مارەیی بۆ پیاوانی سەر و 40 ساڵیش دیاری کردوە و بڕەکەش 425 هەزار ئەفغانییە.


هەروەها لەبڕیارەکاندا، بڕی مارەیی بۆ هاوسەرگیری دوەم دیاری کراوە و هەر پیاوێک بیەوێت ژنی دوەم بهێنێت، دەبێت بڕی 500 هەزار ئەفغانی بکاتە مارەیی بۆ بوکەکە.



سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، بە پشتبەستن بەو سنوردارکردنانەی بڕیاری لەسەردراوە، لە سێ ئۆتۆمبێل زیاتر ناتوانن بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری بکەن  و ژنانیش بۆیان نییە لەسەر کورسی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکان دابنیشن.

687 جار خوێندراوەتەوە