داهێنەری ڕیمۆت كۆنترۆڵ دەناسیت؟

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 15/08/2025
هەمەڕەنگ
+
-

ڕیمۆت كۆنترۆڵ، ئەو ئامێرەی ڕەنگە کەسمان نەبیت رۆژانە بەکاری نەهێنین و کارئاسانی زۆرمان بۆ دەکات، بەڵام تا ئیشتا بیرت کردوەتەوە کێ دروستکەری ئەو ئامێرەیە؟

 

هەمەڕەنگ: KNNC

 

ئەو کەسەی ڕیمۆت كۆنترۆڵ دروستکرد، یۆجین پۆلی ئەندازیارە، ساڵی 1915 لە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە دایك بوە و ناویشی بەنەمری لەنێو جیهانی تەكنەلۆژیای سەردەمدا دەمێنێتەوە.

 

یۆجین پۆلی، وەک ئەندازیار و بەڕێوەبەری ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای بەناوبانگی زینیت کاری کردووە. 

 

لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا بیرۆکەیەکی شۆڕشگێڕانەی  لەلا گەڵاڵە بوو؛ دروستكردنی ئامێرێک کە بتوانێت لە دورەوە تەلەفزیۆنێک کۆنتڕۆڵ بکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە وایەر یان نزیکیی هەبێت،كە ئەوەش  بۆخۆی دەستکەوتێکی تەکنەلۆژی بێ وێنە بوو لەو سەردەمەدا.

 

ساڵی 1955پۆلی یەکەمین ریمۆت كۆنترۆڵی ویەرلێسی خستە بازاڕەوە، کە پشتی بە سیگناڵی ڕووناکی دەبەست بۆ گۆڕینی کەناڵەکان و کۆنترۆڵکردنی دەنگ.

 

ئەم بیرۆکە درەوشاوەیە بە خێرایی بوو بە پێویستییەک لە هەموو ماڵێکدا و شێوازی کارلێکی مرۆڤەکانی لەگەڵ ئامێرەکانیان گۆڕی.

 

ئەو داهێنەرە  لە 20ی ئایاری 2012 لە تەمەنی 96 ساڵیدا  ژیانئاوایی كرد، بەڵام ناوی لە مێژوی تەکنەلۆژیای مۆدێرندا بەزیندوێتی دەمێنێتەوە.

143 جار خوێندراوەتەوە