بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی،
ژنێکی تەمەن 57 ساڵ بە ناوی ( وەی گویکسیان) یەکەم کەسە لە جیهاندا توشی ڤایرۆسی
کۆرۆنا بووە.
ئەو ژنە لەبازاڕی ( هوانان)ی بەرهەمە دەریاییەکان لە
شاری ووهانی وڵاتی چین کاریدەکرد، لە 11 ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، دوای
دەرکەوتنی چەند نیشانەیەکی ئەنفلۆنزا، سەردانی کلینیکێکی کردووە بە مەبەستی
وەرگرتنی چارەسەر، دواتر هەر بەردەوام بووە لە کارکردنی لە بازاڕەکە، گومان دەکرێت
لەو کاتەوە ڤایرۆسەکەی گواستبێتەوە.
ژنەکە ڕۆژنامەیەکی چینی قسەی کردووە، و دەلێت ئەو کاتە کەمێک
هەستی بە بێتاقەتی کردووە پێی وابووە پەتایەکی وەرزییە، بەڵام دوای ئەوەی دۆخی
تەندروستی ناجێگیربووە، سەردانی یەکێک لە نەخۆشخانە گەورەکانی شاری ووهانی کردووە،
لەو کاتەدا پێیان ڕاگەیاندووە کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە داهاتوودا بینیویەتی ئەو
کەسانە لە بازاڕەکە کاری لەگەڵ کردوون دوجاری هەمان نەخۆشی ئەم بونەتەوە.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە لەسەرەتای مانگی یەکەمی ئەمساڵ
دۆخی تەندروستی جێگربووە و نەخۆشخانەی جێهێشتووە.
26272 جار خوێندراوەتەوە