پۆمپیۆ داوا لە محەمەد بن سەلمان دەکات بازاڕی نەوت ئاسایی بکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 25/03/2020
جیهان
+
-

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەدا داوایکرد بازاڕی وزەی جیهانی ئاسایی بکرێتەوە.

 

 بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا،مایک پۆمپیۆ و محەمەد بن سەلمان باسیان لە نرخی نەوت و بازاڕی وزە کردوە و پۆمپیۆ ڕایگەیاندوە سعودیە هەلێکی باشی لەبەردەستدایە بۆ جێگیرکردنی نرخی نەوت.

 

هەروەها پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکردوە،سعودیە یەکێکە لە وڵاتە گەورەکانی بەرهەمهێنانی نەوت بۆیە دەتوانێت کاریگەری هەبێت لە جێگیرکردنی نرخی نەوت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند هەفتەیەکە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا و ناکۆکی نێوان سعودیە و ڕوسیا لەسەر رێژەی بەرهەمێنانی نەوت،نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزیووە و دەیان وڵات زیانیان کردوە.

1239 جار خوێندراوەتەوە